كازمی بۆ هاوڵاتییان: بە بەڵێنی درۆیینەی دامەزراندن دەنگەكانتان مەفرۆشن

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كەمێك لەمەوبەر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی ئاشكراكرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، كازمی لە كۆبوونەوەكەدا باسی هەڵبژاردنی كردووە و ڕایگەیاندووە، هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە و پێداویستییە لۆجستی و ئەمن و داراییەكانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیان دابینكردووە.

سەرۆك وەزیران جەختیكردووەتەوە لەوەی بە ئەنجامێكەوە لە هەڵبژاردن دێنەدەرەوە، كە بنەماكەی پاكی و بێخەوشی بێت و بەهیچ شێوەیەك ڕێگەنادەن ساختەكاری بكرێت.

كازمی هۆشداری داوە بە دەنگدەران و وتویەتی، “ئاگاداری هەر هەوڵێكبن كە بیەوێت لەڕێگەی بەڵێنی درۆیینەی دامەزراندن و دابەشكردنی زەوییەوە، دەنگەكانتان بكڕێت”.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “سەرۆك وەزیران جەختیكردووەتەوە لەوەی حكومەت چاودێریی هەوڵەكانی فریودانی هاوڵاتییان دەكات و بەدواداچوونیان بۆدەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی “توند” لەبارەی ئەو پەرلەمانتارانە دەدرێت کە ئامادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نابن

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئامادەنەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرا لە دانیشتنەکاندا، سەرۆکی ئەنجومەنەکە رێسای رەفتاری ئەندامانی ئەنجومەن کارا دەکات. بەپێی…
Total
0
Share