مەحمود مەشهەدانی: پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەبین

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵی کۆبووەوە و جەختی لە پابەندبوونییان بە بڕیارەکانی دادگاکە کردووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی دادگای فیدراڵی کرد و لەگەڵ جاسم عەمێری، سەرۆکی دادگاکەدا دەربارەی چەند پرسێكی یاسایی کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ دەربارەی گرنگی و رۆڵی سیستەمی دادوەری و پەسەندکردنی چەند یاسایەک لەچوارچێوەی دەستووردا کراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، مەحمود مەشهەدانی، بە گرنگییەوە باسی لە هەنگاوەکانی دادگای فیدراڵی کردووە و جەختی لە پابەندبوونییان بە بڕیارەکانی دادگاکە کردووەتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی فەرەنسی: بارانبارینی ئەمساڵ زۆنگاوەکانی عێراق دەبوژێنێتەوە و کۆتایی بە وشکەساڵی دەهێنێت

ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس ئەوە دەخاتەڕوو، کە بارانبارینی زستانی ئەمساڵ زۆنگاوەکانی عێراقی زیندووکردووەتەوە دوای سێ ساڵ لە وشکەساڵی…
Total
0
Share