ئێران.. شەش کەس دەستگیرکران تا ئێستا 25 منداڵیان فرۆشتووە

داواکاری گشتیی شاری مەشهەد ئاشکرایکردووە، شەش کەس دەستگیرکراون، کە کڕین و فرۆشتنیان بە منداڵانەوە کردووە و تا ئێستا 25  منداڵیان فرۆشتووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو باندە منداڵەکانیان ڕفاندووە و پاشان بە چەند مامەڵەیەکی جیاواز فرۆشتونیان و بەشێک لە منداڵەکانیش تەمەنیان لە نێوان چوار بۆ شەش ساڵاندایە.

داواکاری گشتیی شاری مەشهەد ئاشکرایکردووە، “ژنێک سکاڵای تۆمارکردووە کە منداڵەکەیان لەناو شوێنێکی گشتیدا ڕفاندووە و کاتێک ڕۆشتووەتە دەرەوە لە ماڵ ژنێک منداڵە شەش ساڵانەکەی ڕفاندووە”.

ڕفاندنی ئەو منداڵە شەش ساڵانە بووەتە هۆی ئاشکرابوونی شوێنی تۆمەتباران و پۆلیس توانیویەتی شەش کەس دەستگیربکات کە منداڵانیان ڕفاندووە و پاشان لە شوێنە جیاوازەکان فرۆشتوونیان.

ئەو باندە لە دانپێدانانەکانیاندا وتوویانە منداڵەکانیان ڕفاندووە و پاشان داویانە بەدەست ژنێکەوە بەناوی “نەسرن” دواتر نەسرین منداڵەکانی لە چەند مامەڵەیەکی نهێنیدا فرۆشتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەدەستنەگەیشتووە. ئاڵپ ئەرسڵان بەیرەقدار، وەزیری وزەی تورکیا…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share