بە ڤیدیۆ.. هۆزێكی عێراقی بە چەكەوە هێرشدەكەنەسەر هۆزێكی تر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، شەڕێكی گەورە لەنێوان هەردوو هۆزی شمەر و عگێڵدا لە ناوچەی كەمالیەی خۆرهەڵاتی بەغداد ڕوویدا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، شەوی ڕابردوو شەڕ لەنێوان هەردوو هۆزەكەدا ڕوویداوە و دوو كەس لە هۆزی شمەر كوژراون، دواتر و لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەرەبەیاندا دەیان كەس لە هۆزی شمەر بە چەكەوە هێرشیانكردووەتەسەر گەڕەكێكی هۆزی عگێڵ و وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، تەقەیەكی زۆر لە ماڵەكان دەكەن.

تا ئێستا حكومەت و هێزە ئەمنییەكان هیچیان لەبارەی ڕووداوەكەوە نەوتووە و دەستوەردانیان نەكردووە.

 

بابەتی پێشتر

هەدەپە لە هەرێمی كوردستان: ئەندامە سزادراوەكەمان هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نییە

بابەتی دواتر

ناڕەزایی دانیشتووانی گەڕەكێكی هەولێر گەیشتە هێنانەدەرەوەی منداڵان لە قوتابخانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share