کۆمیتەی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان و ئەوروپا هۆشداری توند دەدات لەبارەی دۆخی تەندروستیی زیندانیانی بادینانەوە و دەڵێت، ” مانگرتنی زیندانیانی بادینان گەیشتە مەترسیدارترین قوناغ و داوای بەھاناوەچون دەکەن.”
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە کۆمیەتەکە ڕایدەگەیەنێت، ” ماوەی 12 رۆژە بە دروشمی “یان مردن یان ماف و ئازادی” 82 چالاکوان و رۆژنامەنوسی بادینان لە زیندان دەستیان کردوە بە مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە و لەئێستادا دۆخیان مەترسیدارە.”
ئاماژە بەوەشکراوە، ” ئەمرۆ لە دوانزەهەمین ڕۆژی مانگرتندا دۆخی تەندروستیی ڕۆژنامەنوس ئەیاز کەرەم کە یەکێکە لە زیندانیانی بادینان لە زیندان تێکچووە و لە ھۆشخۆی چووە و تیمی تەندروستیش بەھانایەوە ناچن.”
تا ئێستا 82 زیندانی بادینان کە 77یان زیاتر لە ساڵێکە بێ دادگایی لە زیندانی ئاسایشی گشتیی ھەولێر و چاکسازی گەورانن، لەئێستادا لەسەر مانگرتن بەردەوامن، دۆخی تەندورستیی بەشێکیان خراپە.
لە ھەمان کاتدا داوا لە ڕای گشتی، رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکان، لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی وڵاتان دەکەن بە ھانایانەوە بچن.