رووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

لەگەڕەکی گۆران ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە داری نێوان هەردوو شەقامەکەدا و سێ برینداری لێ کەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پرادۆ، لە شەقامی سەرەکی گەڕەکی گۆران بە ئاراستەی گەڕەکی بەردەسور رۆیشتووە کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە داری نێوان هەردوو شەکامەکەدا.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایدەگەیەنێت، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر…
Total
0
Share