بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلێکی شاری هەولێر دوو کچ مردن

بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێل “فەرید” نزیک لە شەقامی 30 مەتریی شاری هەولێر، دوو کچ کە هەڵگری ناسنامەی سورین گیانیانلەدەستداوە.

نەوزاد سابیر، خاوەنی هۆتێل فەرید بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەیانیی ئەمڕۆ ئەو دوو کچە سەرقاڵی ئامادەکردنی خواردنی نانی بەیانی بوون، بەهۆیەوە غازی هۆتێلەکە ئاگریگرتووە و بەداخەوە ئەو دوو کچە گیانیان لەدەستداوە.”

بەپێی وتەی خاوەنی هۆتێل فەرید، یەکێک لە کچەکان ئەم بەیانییە سەردانی هۆتێلەکەی کردووە و کچەی دیکەیان لە هۆتێلەکە ماوەتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە هەردووکیان مردوون.

بەشێک لەو کەسانەی لە هۆتێلەکە ماونەتەوە بەهۆی دووکەڵی زۆرەوە هەناسەیان توندبووە، بەڵام پاش ڕزگاربوونیان تەندروستییان جێگیرە.

پەیامنێرمان لە شوێنی ڕووداوەکە زانیاری زیاتر دەخاتە ڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێدانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، پێدانی كارەبای نیشتمانی بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
Total
0
Share