لەکاتی ناشتنی تەرمی باوکی ڕامین پەناهیدا ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا

لە سێیەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهیدا باوکی ڕامین کە بە “خاڵۆ میرزا” ناسراوە، بەهۆی فشاری دەرونییەوە باری تەندروستی تێکچوو، پاشان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا ڕێگری لە ناشتنی “خاڵۆ میرزا” بکەن، بەڵام خەڵکی گوندی قوروچای ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەوە.

پێشتر هێزە ئەمنییەکان بنەماڵەی ڕامین حسێن پەناهی-یان ئاگادارکردبووەوە کە ڕێگەنادەن پرسەی خاڵۆ میرزا بەڕێوەبچێت، بەڵام هاوڵاتییان بەلێشاو بەشداریی پرسەکەیان کردووە.

ڕامین حسێن پەناهی لە ساڵی 2018دا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حزبی کۆمەڵەدا، لەگەڵ زانیار و لوقمان مورادی ئامۆزای لە کەرەج لەسێدارەدران.

دوای لە سێدارەدانیان ڕامین حسێن پەناهی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنێکی نادیار نێژراوە و ڕێگەنەدرا دایک و باوکی بزانن گۆڕی کوڕەکەیان لەکوێیە.

بەپێی وتەی ئەمجەد حسێن پەناهی، برای ڕامین، هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵەکەیان وتووە نابێت خەڵکی بەشداریی پرسەکەی باوكی ڕامین بکەن، بەڵام لەکاتی ناشتنی تەرمەكەدا کە بەشەو بەڕێوەچووە، خەڵكێکی زۆر بەشدارییانکردووە و هاوکات لە پرسەکەشدا خەڵک کەسوکاری ئەویان بەتەنها جێنەهێشتووە.

“خاڵۆ میرزا” لە تەمەنی 82 ساڵیدا، لە سێیەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی کوڕەکەیدا لەهۆشخۆی چوو، دوای سێ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: هەمواری یاسای بودجە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بابەتی تێچووی بەرهەمێنانی نەوت كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستناكات و هەمواری…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئەنجامدراوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئەنجامدراون، کە 12 یان نەشتەرگەری تایبەت…
Total
0
Share