بە وێنە .. هەڵەبجە.. چوار كەس بوون بە قوربانیی ڕوداوێكی هاتوچۆ

كەمێك پێش ئێستا ڕوداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نوێی هەڵەبجە – سەیدسادق ڕویدا، بەهۆیەوە سەرنشینێك گیانی لەدەستدا و سیانی تر برینداربوون.

پەیامنێرمان لە شوێنی ڕوداوەكەوە پێی ڕاگەیاندین، “ئۆتۆمبیلێک لە جۆری بی ئێم دەبلیو لەسەر شەقامی نوێی هەڵەبجە – سەیدسادق وەرگەڕاوە، یەكێك لە چوار سەرنشینەكەی ئۆتۆمبیلەكە دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە، سیانەکەی تر برینداربوون و براون بۆ نەخۆشخانە و تەندروستییان ناجێگیرە.”


بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share