پۆلیسی ڕاپەڕین: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ژنێک گیانیلەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگەی مەرزی کیلێ – قەڵادزێ ژنێک کە خۆی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاند، “ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری هۆندا بووە و لە ڕێگەی نێوان مەرزی کیلێ – قەڵادزێ لەنزیک گوندی دارەشمانە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە لە ڕووداوەکەدا ناوی (خ . ئـ)ە و لەڕەگەزی مێیە، لەدایکبووی 1990ە، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، لەکاتی ڕووداوەکەدا دوو منداڵەکەی لەگەڵدا بووە.

سەبارەت بە تەندروستیی منداڵەکان پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، “باری تەندروستیان جێگیرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخوازەکان” هاتە دەنگ

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی چەند هاوڕەگەزخوازێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە ڕایگەیاند کە نیگەرانە لەو ڕوداوە. کونسوڵخانەی…
Total
0
Share