وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان دەڵێت، لە عێراق پاداشتێک بۆ ئەو خانەنشینانە هەیە کە لە 25 ساڵ زیاتر خزمەتیان هەیە، بەڵام خانەنشینانی هەرێمی لێبێبەشکراوە.
سادق عوسمان وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی 2014 ەوە پاداشتێک بۆ ئەو خانەنشینانە زیادکراوە کە خزمەتیان لە 25 ساڵ زیاترە، کە پێکهاتووە لە مووچەی یەک ساڵ بەسەرجەم دەرماڵەکانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، خانەنشینانی هەرێمیش بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێك وەرینەگرتووە و هۆکارەکەشی نەزاندراوە.