ئاگادارییەكی بەپەلە بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی كارتی نیشتمانییان گەڕاوەتەوە و نەیانبردووەتەوە، ئەگەر سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە نەكەن، ئەوا كارتەكەیان بۆ بەغداد دەگەڕێندرێَتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هەر هاوڵاتییەك كارتی نیشتمانییەكەی نەباتەوە، كارتەكەی بۆ بەغداد دەگەڕێنرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “ئەو هاوڵاتییانەی كە لە ساڵەكانی 2016 بۆ 2025 هاتوون مامەڵەی كارتی نیشتمانییان كردووە و تاوەكو ئێستا نەهاتوونە كارتەكانیان وەربگرنەوە داواكارین بەزووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بكەن، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانییەكانیان”.

بەڕێوەبەرایەتییەكە باسیلەوەشكردووە، لە كاتی گەڕانەوەی كارتەكە بۆ بەغداد، هاوڵاتی دەبێت خۆی سەردانی بەغداد بكات و مامەڵەی بۆ بكات بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكەی، بەمەش تێچوو و ئەركێكی زۆر دەكەوێتە سەریان و داواكارین پەلە بكەن و سەردانمان بكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا و دەڵێت، “نه‌مام و…
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەكان: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كێشەی كورتهێنانی بودجە چارەسەردەكات

وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ ئابوریی عێراق و هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری هەیە و…
Total
0
Share