قوباد تاڵەبانی لە ڕاپەڕین: بەیەكەوە هاتووین چونكە بەیەكەوە بەهێزترین

قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان

كەرنەڤاڵێك بۆ ناساندنی كاندیدان و بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی كوردستان لە دەڤەری ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، بەیەكەوە هاتووین، چونكە بەیەكەوە بەهێزترین و داوایكرد لەپێناو هاوسەنگیی هێز دەنگ بە هاوپەیمانییەكەیان بدرێت.

قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لە كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدان و بانگەشەی هاوپەیمانی كوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و سڵاوی گەیاندە جەماوەرى ڕانیە و پشدەر و بتوێن و دوکان کە بڕیاریانداوە لەم هەڵبژاردنەدا هاوپەیمانی مام جەلال و کاک نەوشیروان سەربخەن، هەروەها سڵاوی لەو خەڵکە ناڕازی و توڕەیەش کرد کەلەبەر هەر هۆکارێک بێت هێشتا دوودڵن یان هەر بڕیاریان نەداوە بەشدارى دەنگدان بکەن.

قوباد تاڵەبانی وتی، “ئێمە یەکڕیزین و شەڕ بۆ یەکڕیزی کورد دەکەین لە بەغداد، بۆیە داواتان لێدەکەم دەنگ بە هاوپەیمانی کوردستان بدەن تاکو بەو یەکڕیزییەمان، شەڕی بودجە و مووچە بکەین و خزمەتگوزاری زیاترتان پێشکەش بکەین و هەرچی پڕۆژە ماوە بەدووسایدی ڕانیەشەوە تەواوی بکەین، چونکە ئەم دەڤەرە شایستەى پرۆژەى جوانتر و خزمەتگوزارى باشترە”.

ئاماژەى بەوەشکرد لەخولی ڕابردوو، دوو نوێنەری ئەم دەڤەرە کە نوێنەرى یەکێتی و گۆڕان بوون، ڕۆڵی کاریگەریان بینی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، بەیەکەوە توانیمان بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەین و بودجەی عیراق تێپەڕێنین. توانیشیان بودجەى پێویست تەرخان بکەن بۆ پرۆژەی نەخۆشخانەی ڕانیە، کە بەمزووانە پەسەند دەکرێت.

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان داواشى لە جەماوەرى دەڤەرى ڕاپەرین کرد لەپێناو گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز لەهەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانەوەی قوتی خۆیان و خێزانەکانیان، دەنگ بدەن بە کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان. وتیشی، “بۆیە پێداگری لەسەر هاوسەنگیی هێز دەکەم، چونکە دەنگدان بە لایەنە بچووکەکانی ئەم دەڤەرە، وەک ئەوەیە بەناڕاستەوخۆ دەنگ بدەن بەهێزی ڕکابەری سەرەکی هاوپەیمانی کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستانە”.

ڕوو لە ھەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانیش ئەوەی وت، “ئێمە کە پەرت بووین لاواز بووین، بەڵام کە بەیەکەوەبین، بەهێزترین، بەیەکەوە گۆڕانکاری و چاکسازی ڕیشەیی لە ھەرێم دەکەین، ئەتوانین ئەو گۆڕانکارییانە، لە بەڕێوەبردن، لە شەفافیەت، لە ڕووبەرووبوونەوەی گەندەڵی، لە چاکسازی، لە دادپەروەری کۆمەڵایەتی جێبەجێ بکەین کە گۆڕان لە پێناویان دامەزرا”.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندان دژ بە تاڵیبان لە قەندەهار بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

سبەی دادگاییكردنی بەرواری و بەرۆشكی بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا حكومەتی ناوەند ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ حكومەتی ناوەند ناچاردەكات ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات. ئەنجومەنی نوێنەران ئەمشەو سێشەممە 16ی…
زیاتر ببینە

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی قیامەوە بڵاوكردەوە پیرۆزبایی لە كریستیانەكان دەكات. لە پەیامەكەی…
Total
0
Share