قوباد تاڵەبانی: پۆرتاڵی خزمەت هەنگاوێکی گرنکە و ڕێگری لە گەندەڵی دەکات

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پۆرتاڵی خزمەت کە پڕۆژەیەکی حکومەتی هەرێمە و زیاتر لە 400 جۆر خزمەتگوزاری لەخۆدەگرێت، هەنگاوێکی گرنگه بە ئاراستەی حکومەتی ئەلیکترۆنی و کارئاسانییەکی باش بۆ هاوڵاتییان دابین دەکات. ئەمە جگە لەوەی ڕێگری لەگەندەڵی دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر پێشوازیکرد لە ئێرڤن هیکس کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا تاوتوێکران.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی پۆرتاڵی خزمەت کرا کە پڕۆژەیەکی حکومەتی هەرێمە و زیاتر لە 400 جۆر خزمەتگوزاری لە خۆدەگرێت، لەمبارەیەوه قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا پۆرتاڵی خزمەت هەنگاوێکی گرنگه بە ئاراستەی حکومەتی ئەلیکترۆنی و کارئاسانییەکی باش بۆ هاوڵاتییان دابین دەکات، ئەمە جگە لەوەی ڕێگری لەگەندەڵی دەکات.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسی پرۆسەی ڕیفۆرم و هەنگاوکانی چاکسازیی حکومەتی هەرێم کرا، قوباد تاڵەبانی داوایکرد ئەمریکا زیاتر هاوکاربێت لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ڕیفۆرم لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەتیش ڕیفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.

ئەوەشهاتووە، تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە لایەنە عێراقییەکان لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و ڕێگە نەدەن ناکۆکییەکان وڵات بەرەو ناسەقامگیری زیاتر ببات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك ڕەتیدەكاتەوە پشكی هەرێم تاكە هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجە بێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون ڕەتیدەكاتەوە ناكۆكییەكان دەربارەی پشكی هەرێم، تاكە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت. ڕیاز…
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی: خەڵك هەیە لە 2017ەوە پاسپۆرتەكەی تەواوبووە تائێستا وەرینەگرتووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نزیكەی پێنج هەزار پاسپۆرت تەواوبوون و هاوڵاتییان وەریاننەگرتووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە خەڵك…
Total
0
Share