پێگەیشتنی تەماتەی پێنجوێن هاوردەی ئەو بەرهەمەی بۆ هەرێم قەدەغەکرد

وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێریی حکومەتی هەرێم، بە نووسراو ئیدارەی گەرمیانی ئاگادارکردووەتەوە، کە ڕێگری بکەن لە هاوردەکردنی تەماتە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەوەش لەبەر ساغکردنەوەی تەماتەی خۆماڵی.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵدا کە ئاڕاستەی ئیدارەی گەرمیان کراوە هاتووە، ”لەپێناو بەبازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی دەشتی پێنجوێنە، بۆیە داواتان لێدەکەین بازگەکان ئاگاداربکرێنەوە، بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەدرێت تەماتە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت”.

وەزارەتی کشتوکاڵ پێی وایە ئێستا ئەو ئەو تەماتەیەی لە هەرێمدا هەیە دەتوانێت خواستی ناوخۆ دابینبکات، بۆیە هاوردەی تەماتە لە دەرەوە قەدەغەدەکرێت.

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پارتی: بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەكان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێكدا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حزبەدا…
Total
0
Share