ڕاپەڕین.. چوار هاوڵاتیی سوری بە پێناسی باری شارستانی ساختەی عێراقییەوە دەستگیركران

ئاسایشی ڕاپەڕین چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بەڕەگەز سوری بوون و هەر چواریان هەڵگری پێناسی باری شارستانی ساختەبوون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەکانیان دوای بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاریی ورد چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە بەڕەگەز سوری بوون و هەر چواریان هەڵگری پێناسی باری شارستانی ساختەبوون.

باسی لەوەشكردووە، و بەپێی ماددەكانی (289/298 ) لە یاسای سزادانی عێراقی و ماددەی(2)ی تیرۆر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە هێزەكانیان لە بازگەی قەمتەران دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بڕی 200 هەزار دیناری ساختەیان پێبووە لە جۆری 25 هەزار دیناری و ویستویانە لە ناوچەکەدا ساغی بکەنەوە.

بابەتی پێشتر

بزانە چیین.. لەزگەی سەر میوەکان بێجگە لە نرخ چەندین زانیاریی گرنگیان لەسەرە

بابەتی دواتر

زانیاری لەبارەی هێزەكانی سوپای عێراق لە قەزای مەخمور ئاشكرادەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share