گەنجێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژرا

شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی سنووری “سرداب” لە بانە، تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ناوچەكە کرد و ڕاستەوخۆ یەکێک لە کۆڵبەرەکان کوژرا، سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەنجەی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە، ناوی “ڕەسوڵ کەریمی”ە و تەمەنی 32 ساڵە.

هاوکات سێ کۆڵبەری دیکە بەناوەکانی “ڕامیار – خەڵکی گوندی سەبدلو، شێرزاد – خەڵکی گوندی دەرگاشێخان، محەمەد – خەڵکی بانە” بریندار بوون.

سنوورەكانی بانە و مەریوان دوو ناوچەی ترسناک و پڕمەترسیی کاری کۆڵبەرییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مانگانە نزیکەی پێنج کۆڵبەر یان زیاتر لەو سنوورانە دەکوژرێن.

پرسی کۆڵبەری لە سێ کابینەی لە دوای یەکی ئێراندا پرسێکی گەرم و جێڕەخنەی توند بووە بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران و بەڵێنەکانیان سەبارەت بەو پرسە بە جێبەجێنەكراوی هێشتووەتەوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی بوونی چالاکیی حزبە کوردییەکان لە سنوورەکان، زیاتر گومان دەخاتەسەر کاری کۆڵبەری و گروپەکانی شاخەوانی و سروشتپارێز، پێیوایە لەو ڕێگایەوە پەیوەندی بە حزبەکانەوە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هەوڵی سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەدەین

وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌ به‌ره‌ودان و سه‌رخستنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازیی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دەكەنەوە. لە…
Total
0
Share