وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان: زیاتر لە 450 پارچە ئاسنی تاوەرەکانی کارەبایان دزراون

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 450 پارچە ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا دزراون.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە نێوان هەردوو ناحیەی ئاغجەلەر و ئاشتی، 450 تا 500 پارچە ئاسنی تاوەرەکانی هێڵی (133KV)ی بازیان و رانیە لێکراونەتەوە و دزراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی کارەبای سلێمانی دەستیان بە دانانی ئاسنی نوێ بۆ تاوەرەکان کردووە و لایەنی پەیوەندیداریش لە لێکردنەوە و بردنی پارچە ئاسنەکانی ئاگادارکراونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. ماوەی ساڵێکە هیچ هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵە دڕندەکان ئەنجام نەدراوە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ هیچ هەڵمەتێکی دەستبەسەداگرتنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو…
Total
0
Share