زەواهیری لە ڤیدیۆیەكی نوێوە دەركەوتەوە

ئەیمەن زەواهیری، سەرۆكی ڕێكخراوی قاعیدە

سەرۆكی ڕێكخراوی قاعیدە لەڕێی پەیامێكی ڤیدیۆییەوە دەركەوت وەك هەوڵێك بۆ بەرپەرچدانەوەی دەنگۆكان لەبارەی مردنییەوە، ئەمەش هاوكات لەگەڵ یادی 20 ساڵەی هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەری 2001 بۆسەر ویلایەتە یەكگرتووەكان.

ئەیمەن زەواهیری، سەرۆكی ڕێكخراوی قاعیدە لە تۆمارە ڤیدیۆییەدا كە ماوەكەی كاتژمێرێكە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەوە ئاماژەی بەو هێرشە كردە كە لە 1ی كانونی دووەم لەڕێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە كرایەسەر ناوچەی تەل سمن لە پارێزگای ڕەققە-ی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، كە گروپی (حوراس لدین- پاسەوانانی ئایین)ی سەر بە ڕێكخراوی قاعیدە بەرپرسیارێتییەكەی ڕاگەیاند.

زەواهیری ئاماژەی بە كشانەوەی ئەمریكاش لە ئەفغانستان كرد، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی تاڵیبان بەسەر وڵاتەكەدا نەكرد.

زەواهیری لە ساڵی 2011ەوە سەرۆكایەتی قاعیدەی گرتەدەست، دوای ئەوەی ئوسامە بن لادن-ی سەرۆكی پێشوو لە هەڵمەتێكی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا لە پاكستان كوژرا.

لە تشرینی یەكەمی ڕابردوو هەندێك لە ڕاپۆرتەكان ئاماژەیان بەوەكرد كە زەواهیری بە هۆكاری سروشتی مردووە.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەرجدارکردنی مافی ڤیتۆ کۆدەبێتەوە.. ئەمریکا دەیەوێت سنوور بۆ ڕوسیا دابنێت

ئەندامانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە یاسایەکەوە کە ئەمریکا پاڵپشتیدەکات کۆببێتەوە، پرۆژە یاساکە…
Total
0
Share