زانیاریی ترسناک لە تەندروستیی جیهانییەوە: کۆرۆنا تا هەتایە لەگەڵمان دەمێنێتەوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ پشتڕاستی ئەو قسە باوەی کردەوە کە دەڵێت، جیهانی دوای 2020 ناگەڕێتەوە بۆ پێش ئەو کاتە، ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەمیشە لەگەڵ مرۆڤایەتییدا دەمێنێتەوە.

دکتۆر مایک ڕایان بەڕێوەبەری جێبەجێکردنی پرۆگرامی بەپەلەی تەندروستی لەڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو ڤایرۆسەی ئێستا لەناوماندایە بۆ هەمیشە لەگەڵماندا دەمێنێتەوە و گۆرانکاریی بەخۆیەوە دەبینێت هاوشێوەی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا.

ئەو لێدوانانەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەکاتێکدایە جیهان بەهۆی سەرهەڵدامنی گۆڕاوە نوێیەکانی کۆرۆناوە بەسەختترین کاتەکاندا تێدەپەڕێت، بەپێی بۆچوونی شارەزایانی بوارەکە هەوڵە جیهانییەکان بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتیی لە ڤایرۆسەکە بەرەو سفربوونەوە دەچن، ئاماژەکانی ڤایرۆسەکە ترسناکن، زنجیرەی گیانلەدەستدان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

دکتۆر عادل سەعید سجوانی لەوبارەیەوە پزیشکی ڕاوێژکاری خێزانی دەڵێت، ئەو بۆ چوونانەی باس لە کۆتاییهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن لە ساڵی داهاتوودا دوورن لە ڕاستییەوە و ئەوە کارێکی ئەستەمە، بۆیە ئەگەری مانەوەی ڤایرۆسەکە تا هەتایە زۆرە.

وتیشی، هەوڵەکانی ناوەندە زانستییەکانی جیهان بۆئەوەی ڤایرۆسەکە لاواز بکەن و هاوشێوەی ڤایرۆسێکی وەزری لێبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی بۆ دەنگدەران و کارمەندانی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ڕێنمایی خۆپارێزی لەبارەی بەشداریکردنی دەنگدەران و کارمەندانی کۆمسیۆن لە پرۆسەی دەنگدان بڵاودەکاتەوە و داوا…
Total
0
Share