جگەری مرۆڤێكیان چەندین ڕۆژ لە دەرەوەی جەستەی بە زیندوویی هێشتەوە

گرفتی كەمیی كاتی دیاریكراو بۆ گواستنەوەی ئەندامێكی جەستە بەرەو كۆتایی دەڕوات و ڕەنگە لە داهاتوودا كاتێكی زۆر لەبەردەم پزیشكاندا هەبێت بۆ گواستنەوە و چاندنی ئەندامێكی لەش لە مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی تر.

گواستنەوەی ئەندامێكی لەش بۆ مرۆڤێكی تر دەبێت لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا بكرێت و دواكەوتنی چەندین گرفتی تەندروستیی لێدەكەوێتەوە، وەك تێكچوونی خانەكان و تەنانەت زیانگەیاندن بە ئەندامەكانی تری لەش، بەڵام پێدەچێت چیتر ئەم گرفتە نەبێتە ڕێگر لەو پرۆسەیەدا.

پزیشكانی سویسرا توانییان جگەری مرۆڤێك بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە زیندوویی بهێڵنەوە تەنانەت بەبێ هێشتنەوەی لەناو بەفر و لە دۆخی بەستووییدا. پێشتر ناوەندەكانی چاندنەوەی جگەر لە سویسرا ڕایانگەیاندبوو كە ئەو جگەرەی دەگوێزرێتەوە، بە كەڵكی چاندنەوە و ژیان نایەت، چونكە دووچاری هەوكردن بووە و خاوەنەكەی تووشی ئینتان بووە كە نەخۆشییەكی بەكتیرییە و پرۆسەی چاندنەوەی جگەرەكە پێویستی بە هەڵسەنگاندن و چارەسەركردنە.

دوای ئەو مشتومڕە، تیمی توێژەرانی نەخۆشخانەی زانكۆی زیورخ بە سەرپەرشتیی پییر ئالاین كڵاڤیان توانی بەر لە چاندنەوەی جگەرەكە لە جەستەی كەسی وەرگردا، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە زیندوویی بیهێڵێتەوە و لێكۆڵینەوەی لەبارەوە بكات و نەخۆشییەكەی چارەسەربكات.

توێژەران لە بری دانانی جگەر-ـەكە لە شوێنێكی سارددا، لە 37 پلەی گەرمیدا هێشتیانەوە كە هەمان پلەی گەرمیی جەستەی مرۆڤە، لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا خۆراك و هۆرمۆن و خوێن بە بەردەوامی دەگەیشتن بە جگەر-ـەكە و لەو ڕێگەیەوە بە زیندوویی هێڵدرایەوە تا لە كۆتاییدا لە جەستەی نەخۆشێكدا چاندرا.

بابەتی پێشتر

نزیكەی 20%ی خاكی ئۆكرانیا لەژێر دەستی ڕوسیادایە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share