بۆ ڕزگاربوون لە بێخەوی.. ڕێسای 15 خولەکیی نوستن

بە هۆکاری جیاجیا، چەندین کەس کێشەی بێخەوییان هەیە و ڕەنگە ئەم حاڵەتەش زیان بە تەندروستی و شێوازی ژیانیان بگەیەنێت، بەڵام ڕێگایەک هەیە دەکرێت واتلێبکات لە ماوەیەکی کەمدا بنویت، پێیدەگوترێت ڕێسای 15 خولەکیی نوستن.

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد، کاتێک تووشی بێخەوی دەبیت، پێویستە ماوەی 15 خولەک لە جێگاکەت دووربکەویتەوە و هەوڵی نوستن نەدەیت.

چونکە هەوڵدانی بێهودەی نوستن و مانەوە لەناو جێگەدا، ڕەنگە تووشی خەمۆکی و نائومێدیت بکات و ئەمەش بێخەوییەکەت هێندەی تر زیادبکات.

لەم بارەدا، باشترین شتێک بیکەیت، ئەوەیە هەڵبستیت و جێگەکەت بەجێبهێڵیت.

بەپێی ڕێنماییەکانی توێژینەوەکە، “گەر زانیت 15 خولەک تێپەڕیوە و هێشتا نەنوستوویت، هەوڵبدە ناوجێگا بەجێبهێڵیت و بچیتە ژوورێکی دیکەی ماڵەکەت، پاشان لەوێ خۆت بە چالاکییەکی ئارامکەرەوە سەرقاڵبکە، تاکو هەست بە ماندوویی و خەواڵوویی دەکەیت و دەزانیت ئامادەی نوستنیت”.

هەروەها باشتر وایە سەیری کاتژمێر نەکەیت، تاکو ئارامیی دەرونیت تێکنەچێت، بەڵکو بە خەمڵاندن 15 خولەکەکە بژمێرە.

توێژینەوەکە ڕێنماییدەدات، مۆبایل بەکارنەهێنرێت و تەماشای تەلەفیزیۆنیش نەکرێت. لەبری ئەوە، هەوڵبدە خۆت بە چالاکییەکی ئارامترەوە سەرقاڵ بکەیت، وەک خوێندنەوە یان یۆگا.

بابەتی پێشتر

یەكێكیان بوونە ئۆپۆزسیۆنە..چێوەی هەماهەنگی سێ بژاردەی بۆ سەدر هەیە

بابەتی دواتر

تیباس: دێمبیلی دەڕوات و مباپێ دێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share