سێ یانەی گەورە چاویان بڕیوەتە گەوهەری نوێی ئەڵمانیا

سێ یانەی گەورەی ئەوروپا چاویان بڕیوەتە تواناکانی کەریم ئەدیمی، ئەستێرەی لاوی ئەڵمانیا و یانەی سالزبۆرگ.

ئەدیمی تەمەن 19 ساڵ بۆندی فەرمی لەگەڵ یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمسایی واژووکردووە، بە خواستن بۆ یانەی لایفێرین یاریکردووە، یەکێکە لە بەهرەدارانی ئەڵمانیا و بۆ پێکهاتەکانی لاوانی ئەڵمانیا و هەڵبژاردەی “دای مانشافت” بانگهێشتکراوە، لە یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەشدا بەدرێسی مەکینەکانەوە گۆڵی تۆمارکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی بێلد، یانەکانی لیڤەرپوڵ، بەرشلۆنە، بایرن میونشن خواستیان لەسەر گواستنەوەی ئەدیمی ئەستێرەی هەڵکشاوی خولی نەمسا نیشانداوە.

بەهرە نوێیەکەی ئەڵمانیا لە کۆی خول و پاڵەوانێتییەکان 59 یاری بۆ ڕێدبول سالزبۆرگ کردووە، 17 گۆڵی تۆمارکردووە و 16 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شەش ساڵانی شێلا و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

زانستی پزیشکی کاریگەریی چالاکیی دایک لەماوەی دووگیانیدا لەسەر کۆرپەلە ڕووندەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share