پاریس ڕەخنەی لە فیفا هەیە

لیۆناردۆ بەڕێوەبەری كارەكانی پاریس سانجێرمان، رەخنە لە بڕیاری بانگهێشتكردنی مێسی و پاریدێس بۆ ڕیزەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەگرێت.

مێسی و پاریدێس هێشتا لە پێكان چاك نەبوونەتەوە، بەڵام بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بانگهێشتكراون و بڕیاریشە بەشداریی هەردوو یارییەكەی ئۆرۆگوای و بەرازیل بكەن.

لەوبارەیەوە لیۆناردۆ، بەڕێوەبەری كارەكانی پاریس سانجێرمان سكاڵای خۆی گەیاندە فیفا و داوایلێكردن ڕێگری لە ڕۆیشتنی یاریزانەكان بكەن لەكاتێكدا لە قۆناغی چارەسەری پێكانەكەیاندان.

مێسی لە دوو یاریی ڕابردووی پاریس سانجێرمان لە خولی فەرەنسا بێبەشبووە، لەگەڵ ئەوەشدا بانگهێشتی یارییەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كراوە.

پاریدێسیش هێشتا پێكانەكەی تێنەپەڕاندووە و سێ هەفتەیە بەدەست كەشەنگبوونی ماسوولكەكانییەوە دەناڵێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بانگكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا دێربی مانچسته‌ر-یان شینپۆش کرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی…
Total
0
Share