لەم هەفتەیەدا لەبارەی مۆندیالی دوو ساڵەوە بڕیاردەدرێت

هەفتەی داهاتوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، کۆبوونەوەی تایبەت سەبارەت بە سازکردنی مۆندیال بە دوو ساڵ جارێک ئەنجامدەدات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەتلەتیک، کۆبوونەوەکە بە بەشداریی نوێنەرایەتیی فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێ، ڕایەڵەی یانە و یاریزانان هەفتەی داهاتوو ئەنجامدەدرێت و کۆبوونەوەکان درێژەیان دەبێت.

پێشنیازی سازکردنی مۆندیال دوو ساڵ جارێک لەبری چوار ساڵ جارێک، پێشنیازی ئارسین ڤینگەری ڕاهێنەری فەرەنسی و پێشووی یانەی ئارسیناڵە، کە لە ئێستادا وەک سەرۆکی دیسکی بەرەوپێشبردنی کەرتی لاوان لە فیفا کاردەکات.

بەپێی سەرچاوەکان، سازکردنی مۆندیالی دوو ساڵە گۆڕانکاری گەورە لە خشتەی ئاسایی یارییەکان لە کیشوەرەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئاسیا دروستدەکات، بەوهۆیەوە فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، ئەمریکای باشوور (کۆنمیبول)، ڕایەڵەی یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی قایلنین بە گۆڕانکارییەکان (ئەگەر ڕووبدات).

زە ئەتلەتیک نووسیویەتی، کۆبوونەوەکە هاوشێوەی دیبەیتێکی کراوە دەبێت لەنێوان جەمسەرەکان، تیایدا بڕیاری یەکلاکەرەوە نادرێت، بەڵکو بۆچوونەکان دەخرێنە سەر مێزی گفتوگۆکردن و بابەتەکە سەردەکێشێت بۆ چەندین کۆبوونەوەی دیکە.

بابەتی پێشتر

"خلیجی 25" بۆ ساڵی 2023 دواخرا

بابەتی دواتر

ئاین و سیاسەت تێکەڵ بەیەککراون!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ چامپیۆنز لیگە

سبەى ڕکابەرییەکانی چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکەنەوە و چەندین یاریی بەهێز بەڕێوەدەچن. بڕیارە سبەى کاتژمێر 7:45 دوو یاریی بەڕێوەبچێت ،…
Total
0
Share