دەستی لە كوژرانی 148 كەسدا هەبووە.. گەورەترین تیرۆریست لە لیبیا دەستگیركرا

سوپای لیبیا، “گەورەترین تیرۆریستی قاعیدە”ی دەستگیركرد كە دەستی هەبووە لە چەندین كردەوەی تیرۆریستیدا، لەوانە كوژرانی 148 كەس لە یەك كردەوەدا.

عەلی حەسناوی، گەورە تیرۆریستێكی قاعیدەیە و یەكێكە لە سەركردەكانی ڕێكخراوەكە لە “وڵاتانی خۆرئاوای ئیسلامی”، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، سوپای لیبیا دەستگیركردنی ڕاگەیاند.

سوپای لیبیا لەگەڵ ئاشكراكردنی هەواڵەكەدا ڕایگەیاند، هێزەكانیان لەنزیك بنكەی بوراك لە شاری بوراكی كەناراو ناوبراویان لە ماڵەكەیدا دەستگیركردووە، هەمان ئەو شارەی كە لە ساڵی 2017دا حەسناوی و هاوكارەكانی كردەوەیەكی تیرۆریستییان تیادا ئەنجامدا و بەهۆیەوە 148 كەس كوژران.

وەك ڕاگەیەندراوی سوپای لیبیا باسی دەكات، لەكاتی هەڵكوتانەسەر ماڵەكەی عەلی حەسناوی لە شاری بوراكی كەناراو لە باشووری لیبیا، دەستگیراوە بەسەر كارگەیەكی كیمیایی تایبەت بە دروستكردنی تەقمەنی و چەندین بۆمبدا كە بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی ئامادەكرابوون.

بابەتی پێشتر

نزیکەی 30%ی جۆرەکانی درەخت لەجیهاندا مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

بابەتی دواتر

ئەفغانستان..  باس لە كوژرانی سەدان چەكداری تاڵیبان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: بەگەڕخستنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی بڕیاری پایتەختی وڵاتانی بەشداری ماوە

بەرپرسێكی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لایەنە بەشداربووەكانی وتووێژەكانی ڤیەننا دەربارەی سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی، لە ڕێككەوتنی كۆتایی نزیكدەبنەوە، بەڵام هەندێك…
Total
0
Share