دوو کەس لە بەنداوی سماقوڵی-دا خنکان

بەرگریی شارستانی قەزای کۆیە ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردندا دوو هاوڵاتی لە بەنداوی سماقوڵی خنکاون و تەرمەکانیان دەرهێندراون.

سەرچاوەیەک لە بەرگریی شارستانی کۆیەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو دوو هاوڵاتییەی کە خنکاون خەڵکی شاری هەولێرن”.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو هاوڵاتییە ناویان “هیوا عومەر سلێمان تەمەن 30 ساڵ و یوسف شوکر مامە، تەمەن 20 ساڵ-ە.”

هیوا عومەر سلێمان فەرمانبەرە و دانیشتووی گەڕەکی دارەتووە لە هەولێر، یوسف شوکر مامە، خەڵکی گەڕەکی مامزاوایە لە شاری هەولێر.

بەرگریی شارستانی کۆیە دەڵێت، “دوای نیو کاتژمێر لە خنکانیان لەلایەن تیمەکانیانەوە تەرمەکانیان دەرهێندراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: داوا لە لیست و کاندیدەکان دەکەین وێنەکانیان بە ستوونەکانی ترافیک لایت هەڵنەواسن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا لە سەرجەم لیست، لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان دەکات، لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، وێنەکانیان بە…
Total
0
Share