قائیمقامیەتی دەربەندیخان: بەنداوی دێوانە سەرڕێژبوو و لێی دووربکەونەوە

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان پاش سەرڕێژبوونی بەنداوی دێوانە، چەند رێنماییەکای بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە.

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و سەرڕێژبوونی بەنداوی دێوانە، سڵێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، چەند رێنمایی و هۆشدارییەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی هەمووان:

1- سەبارەت بە دەوروبەری بەنداوی دێوانە

داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەین کە پڕۆژە، کار، یان ئاژەڵدارییان لە خوارووی بەنداوەکە هەیە، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، بەهیچ شێوەیەک سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن. تکایە بۆ پاراستنی گیانتان و دوورکەوتنەوە لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، لە بەنداوەکە دووربکەونەوە.

2- سەبارەت بە هاتوچۆی رێگەوبانەکان

بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و تێكچوونی بارودۆخی رێگەکان، داوا لە شۆفێران، گوندنشینان و هاوڵاتییانی ئازیز دەکەین، بۆ کاری زۆر گرنگ نەبێت، رێگە سەرەکییەکانی نێوان شارەکان بەکارنەهێنن. ​دووربکەونەوە لەو شوێنانەی ئەگەری کۆبوونەوەی ئاوی زۆر یان لافاویان لێ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و ئەوەش دوای وردبینیكردن…
Total
0
Share