سێ ئەندامی باندێكی گێچەڵ و هەڕەشەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستگیركران

باندێک لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین هەوڵیانداوە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وێنەی نەشیاوی خەڵکی بەدەستبهێنن و دواتر بڵاویبکەنەوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر ئەو حاڵەتە ڕایگەیاندووە، “لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک، هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2 له یاسای خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، باندێکیان لە پشدەر دەستگیرکرد، کە پێکهاتوون لە سێ کەس”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێرداوە، هاتووە، “بەوتەی سکاڵاکار ئەو باندە هەوڵیانداوە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (فەیسبووک و ڤایبەر) وێنەی نەشیاوی خەڵک بەدەستبێنن تا لەبەرامبەردا هەڕەشە لە خاوەنەکانیان بکەن بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، سەرجەمیان لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، لە ئێستاشدا سەرجەمیان ڕاگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوەکەوە پۆلیسی ڕاپەڕین داوای لە هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کردووە لەکاتی بوونی ڕووداوێکی لەمشێوەیە، سەردانی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو کەسانەی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکی هەراسان دەکەن تاوەکو بەگوێرەی یاسا سزابدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی پەرەپێدانی هەموو ئەو پەیوەندییانەیە كە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی وڵاتەكەماندایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ تان دێسی، سەرۆكی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا كۆبووەوە.…
زیاتر ببینە

گۆڕان: سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان ئەركە بۆ ئاسوودەکردنی ڕۆحی مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ساڵیادى کۆچى دواى مام جەلال ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، كاریگەریی نەرێنیی ئامادەنەبوونی “ئەم سەركردە گەورەیە” لەسەر ڕووداوە…
Total
0
Share