ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید سێ کارتی گه‌وره‌ی جوڵاند

یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانی، له‌ کۆتا کاتژمێره‌کانی میرکاتۆی هاوینه‌ی 2021 سێ کارتی به‌هێزی جوڵاند.

دره‌نگانێکی شه‌وی ڕابردوو، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمانی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی له‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ ده‌ستپێکرد، له‌ چه‌ند کاتژمێرێکدا کۆتاییان به‌ دانوستاندنه‌کان هێنا و ئه‌ستێره‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌یان گه‌ڕانده‌وه ڕیزه‌کانیان‌.

بۆندی گریزمان بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز به‌ خواستن واژووکرا، له‌هه‌ر وه‌رزێکدا ئه‌تله‌تیکۆ 10 ملیۆن پێشکه‌شی بارسا ده‌کات، له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌ش چانسیان ده‌بێت به‌ بڕی 40 ملیۆن یورۆ بۆندی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵدا واژووبکه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنی گریزمان، لوک دی یۆنگی هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی یانه‌ی ئیشبیلیه‌ی گواسته‌وه‌ بۆ ڕیزه‌کانی.

به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ته‌نها به‌م جموجۆڵه‌وه‌ نه‌وه‌ستان، به‌ڵکو له‌باره‌ی ساوول نیگوێزه‌وه‌ ڕێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی کرد.

ناوه‌ندکاره‌که‌ی ئیسپانیا به‌شێوازی خواستن په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌که‌ی شاری له‌نده‌نه‌وه‌‌ کرد، هه‌موو ئه‌م گواستنه‌وانه‌ش له‌ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێدا ڕوویاندا و سه‌نته‌ری جموجۆڵه‌کان ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید بوو.

بابەتی پێشتر

وێنە.. دانیشتووانی بالیسان گردبوونەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە: لەم مانگەوە پرۆسەی خوێندنی ناوپۆل دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بالۆتێلی دەبێتە سوپرایزی مێرکاتۆ

یانەیەکی سویسری ناودار هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ماریۆ بالۆتێلیی هێرشبەری ئیتاڵی دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، یانەی سیۆنی…
Total
0
Share