کام یانە دەتوانێت بیکڕێت؟ گواستنەوەی هالاند دەگاتە سنووری مەحاڵ

گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجیی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بۆ هەر یانەیەکی دیکە، زیاتر لە 300 ملیۆن یورۆ تێچووەکەی دەبێت.

ماڵپەڕی “دیاریۆ ئەی ئێس” بڵاویکردووەتەوە، هالاندی تەمەن 21 ساڵ لە هاوینی 2022 نرخی گواستنەوەی بە کۆی وردەکارییە داراییەکانەوە دەگاتە 100 ملیۆن یورۆ، ئەو بڕەش بە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا دابیندەکرێت، بەڵام ئەوەی کێشەیە مووچە و دەستکەوتی یاریزانەکەیە.

مووچەی ساڵانەی هالاند لەهەر یانەیەکی دیکە دەگاتە 50 ملیۆن یورۆ، مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی داوای گرێبەستی پێنج وەرزی دەکات، هەروەها خۆشی داوای پاداشتی دارایی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکان دەکات، پێشتر لە سالزبۆرگەوە بۆ دۆرتمۆند 14 ملیۆنی بەدەستهێناوە، بەڵام لە دۆرتمۆندەوە بۆ یانەیەکی دیکە ئەو بڕە زیاتر دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان، تێچووی کڕینی هالاند بۆ هەر یانەیەک کۆی گشتی 350 ملیۆن و پاداشتی مینۆ ڕایۆلای پێویست دەبێت، لەئێستاشدا تەنها یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، چێڵسی، پاریس سان جێرمان، مان سیتی دەتوانن بەدەستیبهێنن، هەروەها یانەکانی بایرن میونشن و یوڤانتۆس ئامادەنین ئەو مووچە خەیاڵییەی پێشکەشبکەن.

بابەتی پێشتر

سکراب: بالۆتێلی سەرکردەبوو، بەڵام دواتر دۆخەکەی تێکدا

بابەتی دواتر

ئەتلەتیک: هازارد بۆندەکەی لەگڵ ڕیاڵ مەدرید تەواوناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share