فیكەی هاندەران بۆ مێسی و نێیمار تۆپی پێی هەژاند

هاندەرانی پاریس سانجێرمان توڕەبونی خۆیان بەرامبەر مێسی و نێیمار نەشاردەوە لە یاریی یانەكەیان بەرامبەر بۆردۆ و هەركات تۆپ دەچووە قاچیان، فیكەیان بۆ لێدەدان.

لە بەرامبەردا هەركاتێك تۆپ بچوایەتە لای كیلیان مباپی بە چەپڵە ڕێزان پێشوازیان لێدەكرد.

ئەوەش پاش ئەوە دێت كە پاریس نەیتوانی بەسەر پشتی ڕیاڵ مەدرید بگاتە قۆناغی هەشتی چامپیۆنز لیگ و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد.

هەرچەندە پاریس سێ بە سفر لەو یارییەدا براوە بوو، بەڵام بابەتی هێرشكردنە سەر مێسی و نێیمار بووە جێی باسوخواسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

زۆرێك لە ڕاگەیاندنكاران و یاریزانەكانی تۆپی پێ كەوتنە پشتگیری كردنی مێسی بەتایبەتی و ڕەخنەیان لەو هەڵوێستەی هاندەران دەگرت.

زۆرێك لە یاریزانەكانی پێشووی مێسی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پشتی هاوڕێكەیان گرت.

فابریگاس وتبوی ئەوەی ڕەخنە لە مێسی دەگرێت لە تۆپی پێ تێنەگەیشتووە.

سوارێز بەهەمان شێوە لە ئینیستگرامی خۆی پشتگیری بۆ مێسی و نێیمار دوپاتكردبووەوە.

ئەمە سەرباری ئەو پۆست و كۆمێنتانەی كە بەشێك لە ڕۆژنامەنوسە جیهانییەكان بۆ پشتگیری مێسی كردبویان.

بابەتی پێشتر

ئودینێزی 1-1 ڕۆما

بابەتی دواتر

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share