حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی نرخی نان و نانەواخانەکانەوە دەرکرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک بڕیاری بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەرکردووە، کە هاوکاری زیاتری نانەواخانە و سەمونخانەکان بکەن تا نرخی نان گران نەبێت.

لە یەکێک لە بڕیارەکانی حکومەتدا هاتووە، “هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بازرگانی نرخی گازی شل بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان کەمبکەنەوە، تا کاریگەری لەسەر هێشتنەوەی نرخی نان هەبێت وەک ئێستا.”

لە یەکێک لە بڕیارەکانی دیکەدا ئاماژە بەوەکراوە، “وەزارەتی بازرگانیی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق هەماهەنگی دەکات بۆ گەیشتنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بەتایبەت ئارد.”

حکومەت وەزارەتی کارەبای ڕاسپاردووە، %20 نرخی ئیستای کارەبای سەمونخانە و نانەواخانەکان کەمبکەنەوە.

حکومەتی هەرێم لایەنی پەیوەندیداری ئاگادارکردووەتەوە ڕێگە بە بازرگانی ئارد نەدەن بەتایبەت فرۆشتنی ئارد بە شارەکانی عێراق.

ئەمە بڕیارەکانی حکومەتە سەبارەت بە گرانی شمەک و ئارد

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆماری عێراق: ساڵڕۆژی یەكێتی هاندەرمان بێت بۆ دەستەبەری حوكمڕانییەكی باش و دادپەروەر

سەرۆك كۆماری عێراق لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ساڵڕۆژی یەكێتی تۆماری پڕ سەروەریی…
Total
0
Share