چەمچەماڵ.. سێ ڕاوچی بەتۆمەتی لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆری ماسی دەستگیرکران

قائیمقامییەتی چەمچەماڵ سێ ڕاوچی دەستگیرکرد کە هۆکار بوون بۆ لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆری ماسی لە چەمی ڕۆخانەی سەربە ناحیەی قادرکەرەم.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لەدوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ماسی لە چەمی ڕۆخانەی ناحیەی قادرکەرەم لەناوچوون، لەڕۆژی 1ی تەمموز بەپێی ماددەی 42 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار کەس بەتۆمەتی لەناوبردنی ئەو ماسییانە دەرچوو.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ هەینی سێ ڕاوچی کە خەڵکی سنوورەکەن دەستگیرکران، پۆلیسی دارستان و ئاسایش ڕاسپێردراون ئەو کەسانە ڕوبەڕووی یاسا بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: سەرانە وەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرانەوەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و ئەو پارەیشی…
Total
0
Share