تەندروستیی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین دا

مەرجەكانی دیاریكردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕەزامەندیدا بۆ پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا و بۆ ئەوەش چەند مەرجێكی دیاریكردووە.

وەرگرتنی ژەمی سێیەم پێشتر لە ئەمریكا و ژمارەیەك وڵاتانی دیكە و بەمدواییەش لە عێراق ڕەزامەندی لەسەردرا، بڕیارەكەی هەرێمیش لەو چێوەیەدایە.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم كە ئەمڕۆ 1ی كانونی یەكەم بە ژمارە 15070 ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی شار و ناوچەكان كراوە، ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ژەمی زیاد (سێیەم) لە ڤاكسینی كۆرۆنا دەربڕدراوە.

مەرجی پێدانی ئەو ژەمە بەپێی نوسراوەكە پێدانیەتی بەو چین و توێژانەی مەترسییان لەسەرە، هەروەها پێویستە پاش ماوەیەك بێت كە كەمتر نەبێت لە شەش مانگ دوای وەرگرتنی ژەمی دووەم.

دوێنێش وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایکرد کە بڕیاریانداوە بە پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەو کەسانەی وەرگرتنی ژەمی سێیەم دەیانگرێتەوە ئەوانەن کە سیستمی بەرگریی جەستەیان لاوازە، ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، ئەوانەی تەمەنیان سەروو 60 ساڵە و ئەوانەی لە دامەزراوە تەندروستییەکان کاردەکەن.

دەقی نوسراوەكە:

بابەتی پێشتر

ناكۆكییەكان لە قۆناغێكی نوێدا.. ڕوسیا داوای جێهێشتن لە دیپلۆماتكارە ئەمریكییەكان دەكات

بابەتی دواتر

شەڕ و پێكدادان لەنێوان تاڵیبان و پاسەوانی سنووری ئێران ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share