ئەمریکا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول بۆردومان کرد

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە سوپای ئەمریکا ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول بۆردوومان کردووە.

سەرەتا وابڵاوکرایەوە کە تەقینەوەیەكی دیكە لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی حامید كارزای لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی “تڵوع نیوز”ی ئەفغانی بۆردومانەکە لە نزیک ماڵێک بووە و بەهۆیەوە موشەکێک بەر ماڵی کەسێک کەوتووە.

ئەمە لەكاتێكدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو تەقینەوەی دیكە لە دەوروبەری فڕۆكەخانەكە ڕوویاندا و سەدان قوربانیی لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share