ڕیاڵ مەدرید 24 کاتژمێری بۆ پاریس دیاریکردووە

دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ لە یانەی پاریس سان جێرمانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کۆتا ئۆفەری یانەی شاهانە بۆ ئەستێرە فەرەنسییەکە 170 ملیۆن یورۆ و 10 ملیۆن بووە وەک پاداشت، بڕیاریشە لەو بۆندە بەهێزتر پێشکەشنەکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئاسایی دەیبینێت کە مباپێ بۆ پێکهاتەی پاریس بەرامبەر ستاد ڕیمس بانگهێشتکراوە، بەڵکو تاوەکو سبەینێ دووشەممە، کاتژمێر حەوتی سەر لەئێوارە چانسی بە یانە فەرەنسییەکە داوە وەڵامی ئۆفەرەکە بدەنەوە، لەدوای ئەو وادەیە و لەئەگەری بێوەڵامیی ناسڕ خلێفی و هاوکارانی، ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی لە دانوستاندنەکان دەکشێنەوە.

مباپێ داوای دەستبەرداربوونی لە پاریس کردووە، بەڵام یانە فەرەنسییەکە سوورن لەسەر بەردەوامبوونی، سەرەڕای ئەوەی هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەی شاهانەی مەدرید بکات.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ دەبێتە گرانبەهاترینی پریمەرلیگ

بابەتی دواتر

جگەرەكێشان یەكێكیانە.. سێ هۆکار ئەگەری توشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاتر دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی لە دێمبلی توڕەیە

چاڤی هێرناندێز ڕۆیشتنی دێمبلی یاریزانی فەرەنسی بۆ یانەى پاریس سانجێرمان ئاشکراکرد. پاش بردنەوەیان لە میلان، چاڤی هێرناندێز بەشداری…
Total
0
Share