بالۆتێلی گەڕایەوە بۆ پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

ڕۆبێرتۆ مانچینی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكراكرد كە بەشداری پاشكۆی پاڵاوتنەكان دەكەن و بالۆتێلییش یەكێكە لە بانگهێشتكراوەكان.

بڕیارە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ ماوەی سێ رۆژ كەمپێكی مەشق و ڕاهێنان لە 26 بۆ 28ی مانگ بكاتەوە.

بالۆتێلی لەگەڵ یانەی دیمیرسپۆری توركی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و مانچینی ڕاهێنەریش بەهۆی پێكانی چێزای هێرشبەرییەوە، بانگهێشتی كردۆتەوە.

سێ ساڵە بالۆتێلی یاریی بۆ ئیتاڵیا نەكردووە و دواین یاریی كە بە درێسی ئیتاڵیاوە ئەنجامی داوە، ساڵی 2019 بەرامبەر پۆڵەندا بووە.

ئیتاڵیا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی مانگی ئازار ڕووبەڕووی مەقدۆنیا ببێتەوە لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال و براوەشیان بەرامبەر پورتوگال و توركیا یارییدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ شه‌وی دیپای-دا هۆڵه‌ندا تورکیای کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی شه‌شه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا…
Total
0
Share