ئارسیناڵ و ڕیاڵ دەرگایان بۆ ئیزاک کردووەتەوە

یانەکانی ئارسیناڵ و ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەلیکساندەر ئیزاک-ی سویدی دەستپێکردووە.

ماڵپەڕی “تریباڵ فوتباڵ” ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا چاودێرانی ئارسیناڵ سەرنجیان خستووەتە سەر تواناکانی ئەلیکساندەر ئیزاک-ی هێرشبەری هەڵبژاردەی سوید، کە بۆ یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی ئیسپانی یاریدەکات.

ئیزاک تەمەنی 21 ساڵە و لە یورۆی 2020 هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە، بەڵام ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات و چاوەڕوانی داهاتوویەکی پرشنگداری لێدەکرێت.

بەڕێوەبەرانی “گانەرز” پەیوەندییان بە کۆمپانیای “Universal Sport Group”ــەوە کردووە، کە بەرپرسە لە یاریزانەکە و خواستیان لەسەر گواستنەوەی بۆ یاریگای ئیماراتس نیشانداوە و دووپاتیانکردووەتەوە، ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ واژووکردنی بۆندەکەی.

بەپێی سەرچاوەکە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهەمان شێوە لەناو هاوکێشەکەدایە و 13جار پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ چانسی لە ئارسیناڵ زیاترە، چونکە یاریزانەکە شارەزای خولی ئیسپانیایە، بەڵام ئەم بۆندە بۆ ڕیاڵ ئاڕاستەیەکی جیاوازی گرتووە و بەندە بە کڕینی یەکێک لە مباپێ یان هالاند، ئەگەر یەكێك لەو دوو بۆندە واژووبکرێت، لە داواکارییەکانیان بۆ ڕەشئەسمەرە سویدییەکە دەکشێنەوە.

 

بابەتی پێشتر

پاریس سێیەم بۆندی هاوینەی 2021ی یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی دواتر

ئالێگری و یوڤانتۆس، یەک یاریزانی نوێ و پێکهاتەیەکی جیاواز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و مێسی بووه‌ فریادڕه‌سی پاریس

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌ و…
Total
0
Share