مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێت، “كۆنگره‌ى به‌غداد پلانی عێراقه بۆ بنیادنانى باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهاندا و به‌ڵێنمان به گه‌ل داوه ڕۆڵی پێشڕه‌وخوازانه‌ى عێراق به‌ده‌ستبهێنینه‌وه و چیتر ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ جه‌نگى سه‌ركێشانه له‌گه‌ڵ دراوسێ و هاوڕێكانماندا”.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى ئاب، كاره‌كانى كۆنگره‌ى به‌غداد ده‌ستیانپێكرد و سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى چه‌ندین وڵاتی دراوسێ و هه‌رێمی و جیهان تیایدا به‌شدارن.
له وتارى كردنه‌وه‌ى كۆنگره‌كه‌دا، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، “ڕۆڵی مێژوویی عێراق كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگى سه‌قامگیربوونى ناوچه‌كه‌یه، هیواخوازین كۆنگره‌ى به‌غداد ببێته‌هۆی سه‌قامگیربوونی ناوچه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژیان بۆ هه‌موو شاره‌كانى عێراق”.
له وتاره‌كه‌یدا كه تۆڕی میدیایی ئێستا به‌دواداچوونى بۆكرد، كازمى جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى كۆنگره‌ی به‌غداد بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شییه و ڕووداوێكی گرنگه بۆ هه‌موو ناوچه‌كه نه‌ك ته‌نها بۆ عێراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى ئاڵنگاریی زۆر هه‌ن ناوچه‌كه به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت و پێویسته هه‌مووان كاربكه‌ن بۆ هێنانه‌ئاراى ته‌واوكاریی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا و وتى، “له‌چه‌ندین ڕووه‌وه و له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاری بووینه‌وه و گه‌لى عێراق په‌ناى برده‌به‌ر دیموكراسی بۆ دیاریكردنى بژارده‌كانى، ئێستا له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنداین و ده‌مانه‌وێت ڕێڕه‌وی دیموكراسی تۆكمه‌تر بكه‌ین”.
مسته‌فا كازمى خواستی عێراقی بۆ هێنانه‌ئاراى ئاشتی نیشاندا و وتى، “ڕێگه‌ناده‌ین خاكى عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ململانێ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هێرشبه‌رپاكردن به‌كاربهێنرێت و عێراق داوا له هه‌موو وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كات ئاشتی به‌رقه‌راربكه‌ن، چیتر ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ جه‌نگى سه‌ركێشانه له‌گه‌ڵ دراوسێ و هاوڕێكانماندا”.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر هه‌مووان و عێراق به‌سه‌ر تیرۆردا زاڵبووه و وتى، “عێراق به پشتیوانیی ناوچه‌كه و جیهان توانى به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ربكه‌وێت”.
له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا كازمى ڕایگه‌یاند، “عێراق ده‌رگاى وه‌به‌رهێنانى بۆ كۆمپانیاكان كردووه‌ته‌وه و هه‌ست به جددییه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له پشتیوانیكردنى وه‌به‌رهێنان له عێراق و هیواخوازین له كۆنگره‌ى به‌غداد هاوبه‌شییه‌كی ئابوری به‌دیبهێنین”.