قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی وزەی خاوێن جێبەجێدەکرێت

لە ماوەکانی داهاتوودا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی وزەی خاوێن لە عێراق جێبەجێدەکرێت.

لیژنەی نیشتمانیی تایبەت بە پڕۆژەکانی وزەی خاوێن لە عێراقدا رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی پشتبەستن بە وزەی خاوێن جێبەجێدەکرێت، کە خۆی دەبینێتەوە لە جێگیرکردنی وزەی خۆر لەسەر 543 باڵەخانە لە سەرتاسەریی عێراقدا و بڕیارە بەم نزیکانە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە جێبەجێبکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا 290 بینای قوتابخانە و بنکەی تەندروستیی و نەخۆشخانە لە پڕۆژەکەدا بوونییان دەبێت و سیستەمەکەیان لەسەر جێگیردەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەکە لێکۆڵینەوەی لەسەر پێنج هەزار بینای کەرتە جیاوازەکان ئەنجامداوە و لە قۆناغەکانی کۆتایی پڕۆژەکەدا بە ئەگەری زۆرەوە سەرجەمییان دەچنە ناو بازنەی پڕۆژەکەوە، سەبارەت بە دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەش پێشبینی کردووە بەمزووانە کارەکانی ئامادەکارییەکانی تەواو ببێت و کارەکانی بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی لەبەردەم مەترسیی هەڵوەشانەوەدایە

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی هەڵدەوەشێنێتەوە. محەمەد…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند، “چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین”. ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا کە…
Total
0
Share