دۆناڵد ترەمپ: ئەوەی لە ئیسپانیا ڕوویدا داگیركارییە

پاش ئەوەی بە سەدان هەزار كۆچبەری نایاسایی مەغریبی چوونە نێو خاكی ئیسپانیاوە سەرۆكی ئەمریكا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و وتی، “ئەوەی لە ئیسپانیا بینیمان لە داگیركاریی دەچوو و كە پێویستە ڕێگریی لێبكرێت”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، “پاش ئەوەی بینیمان بە هەزاران كۆچبەرەی نایاسایی چوونە نێو خاكی ئیسپانیاوە، جارێكی دیكەی ئەوەمان بۆ ڕوونبووەوە كە دەبێت ڕێگریی زیاتر لە هەڵمەتەكانی كۆچی نایاسایی بكەین و سنوورێك بۆ بەزاندنی سنووری وڵاتەکانمان دابندرێت”.

وتیشی، “ئەوەی ڕوویدا كارەساتێكی گەورەیە كە دەبێت ڕێگریی لێبكرێت، چونكە ئەوە هاوشێوەی داگیركاریی بوو كە لەلایەن سەدان هەزار هاوڵاتییەوە ئەنجامدرا، وڵاتەكەمان خاوەنی بەهێزتریین ئاستی پاراستنی سنوورە و ئەگەر ئێمە لە دەسەڵاتدا نەبووینایە ئەوا ئەوەی بەسەر ئیسپانیا هات لە وڵاتەكەی ئێمەش دووبارە دەبووەوە”.

لەبارەی ئەو لێشاوەی كۆچبەران بەرەو سنوورەكانی ئیسپانیا، ترەمپ ڕوونیشیکردەوە، هۆكاری سەرەكیی ڕووداوەكە بۆ خراپی یاساكان و بڕگەكانی ناو دەستوور دەگەڕێتەوە كە دەبێت وڵاتانی ئەوروپا و ئیسپانیا بەتایبەت پێداچوونەوەی بۆبكەن، چونكە هاوڵاتیانی وڵاتانی دیكەی زیرەكن و بەشێكی زۆری یاسا دەرچووكان دەخوێننەوە”.

ئەم لێدوانەی سەرۆكی ئەمریكا لە كاتێكدایە، دوێنێ هەینی بە سەدان هەزار كۆچبەری نایاسایی مەغریبی لە سنوورەكانی وڵاتەكەیانەوە چوونە نێو ‌خاكی ئیسپانیاوە و بەپێی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی ئیسپانیاش بێت؛ هۆكاری ئەم لێشاوی كۆچە سەردانەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی پێدرۆ سانچێز، سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیایە بۆ جەزائیر كە لەو سەردانەشدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی داهاتووی ناوچەكانی ڕۆژئاوای سەحارا كردووە، كە چەندین ساڵە جەزائیر و مەغریب ناكۆكی قووڵ لەنێوانیاندا هەیە و ئەمەش وایكرد مەغریب وەك كارتێكی فشار بەرامبەر بە ئیسپانیا ئەنجامیبدات و ڕێگەی بۆ كۆچبەران خۆشكردووە بگەنە خاكی ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share