خاكى سۆماڵ: په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى وه‌رده‌گرین

گواستنەوەی ئاوارە ئەفغانییەكان لەلایەن سەربازانی ئەمریكاوە فۆتۆ: AFP

كۆمارى خاكى سۆماڵ “سۆماڵیلاند” ڕایگه‌یاند، ئاماده‌یه‌ په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى وه‌ربگرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى ئه‌مریكا له‌ وتووێژدایه‌.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سۆماڵیلاند ڕایگه‌یاندووه‌، “ئاماده‌ین بۆ ماوه‌یه‌ك په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى وه‌ربگرین، ڕێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تاییمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كردووه‌ و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى ئه‌مریكادا گفتوگۆده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنى”.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سۆماڵیلاند ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ شێوازى گواستنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى ئه‌فغانی بۆ وڵاته‌كه‌ى و كاتى گه‌یشتنیان ده‌ستنیشان نه‌كراون.

سۆماڵیلاند “خاكى سۆماڵ” ماوه‌ى 30 ساڵه‌ له‌ سۆماڵ جیابووه‌ته‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌، ئاڵا و حكومه‌ت و سوپا و دراوى خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ دانى پێدانه‌نراوه‌.

بابەتی پێشتر

خەڵاتی وۆمێکس بەخشرا بە هونەرمەندی کورد ئاینوور دۆغان

بابەتی دواتر

ساڵح و كازمی پێشوازى له‌ به‌شداریكردنى سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share