ئەردۆغان: لەمەودوا ئەوەی بیەوێت لە ناوچەكە بەردێك بجوڵێنێت دەبێت پرس بە ئێمە بكات

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، هەرکەس بیەوێت لە ناوچەکە بەردێک لە شوێنی خۆی بجوڵێنێت، دەبێت پرس بەوان بکات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “ئاکنجی” بە سوپای وڵاتەكەی ڕایگەیاند، بەدروستكردنی ئەو فڕۆكە بێفڕۆکەوانە توركیا بوو بە یەکێک لەو سێ وڵاتەی جیهان کە خاوەنی ئەو تەکنەلۆژیایە بن.

وتیشی، “دوای ئەم فڕۆكەیە جیهان دەچێتە قۆناغێکی دیکەی دانوستاندنەوە و ئەوەی لە ناوچەکەدا بیەوێت بەردێک لە شوێنی خۆی لابدات، پێویستە سەرەتا ڕەزامەندیی تورکیا بەدەست بهێنێت”.

ئەردۆغان جەختی لەوەشكردەوە،”بەبێ تورکیا لە ناوچەکە ئاشتی بەدەستنایەت و ئەوەشی بیەوێت گۆڕانکارییەک ئەنجام بدات، سەرەتا سەیری تورکیا دەکات”.

سەرۆك كۆماری توركیا پێشیوایە،”فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نوێیەکەی تورکیا شۆڕش لە جیهاندا بەرپا دەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەورە كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانیی ئێرانی هێرشی ئەلیكترۆنیی كرایەسەر

كۆمپانیای ماهان ئێر، گەورە كۆمپانیای فڕۆكەوانیی ئێرانی ڕایگەیاند، ڕووبەڕووی ‏هێرشێكی ئەلیكترۆنی بووەتەوە، بەڵام پارێزگاریی لە خشتەی گەشتەكانی كردووە.‏…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل بۆ هاوڵاتییانی ئـێران: دەستبەجێ ئەم ناوچانە چۆڵبکەن

سوپای ئیسرائیل ئاگادارییەک ئاراستەی هاوڵاتییانی ئێران کرد و داوایان لێدەکات، “دەستبەجێ” چەند ناوچەیەک چۆڵبکەن. سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share