وەزیری نوێی نەوتی ئێران: پلانمان هەیە بۆ گەشەپێدانی پێگەی وڵاتەکەمان لە ڕێکخراوی ئۆپیک

جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێران ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ گەشەپێدانی پێگەی ئێران لە ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت “ئۆپیک”، گەڕاندنەوەی بەرهەمی نەوتی وڵاتەکەی بۆ بازاڕی جیهانی.

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، ئەوجی وەک وەزیری نەوتی کابینەکەی لە مانگی ئابی ڕابردوودا دیاریکرد.

ئاژانسی میهری ئێرانی لەزاری وەزیری نەوتەوە ڕایگەیاند، “خواست لەسەر نەوت لە جیهاندا بەهۆی ڤاکسینەکانی کۆرۆناوە زیادیکردووە، یەکێک لە پلانەکانمان گەشەپێدانی پێگەی وڵاتەکەمانە لە ڕێکخراوی ئۆپیکدا”.

ڕوونیشیکردەوە، “گەڕان بۆ بازاڕی نوێ بۆ نەوتی وڵاتەکەمان و چاکسازیی لە بەرهەمهێنانی نەوت لەگرنگترین کارەکانی وەزارەتەکەمانە”.

لەساڵی 2018دا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری تاکلایەنەی بۆ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، ئێران هیوادارە دانوستانەکانی ڤیەننا سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجامی هەبێت و ڕێگربێت لە هەڵوەشانەوە و داڕمانی تەواوەتی ڕێککەوتنەکە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی گرانیی بەنزینەوە.. ڕای عەلی حەمەساڵح لەبارەی گۆڕینی كاركردنی ئۆتۆمبێل بۆ غاز

بابەتی دواتر

تاڵیبان دەڵێت بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولمان کۆنترۆڵکردووە و پنتاگۆن ڕەتیدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share