لە سلێمانی شەش هەزار سەبەتەی خۆراک بەسەر چەند توێژێکدا دابەشدەکرێن

ئەمڕۆ 30 کورسیی کارەبایی بۆ خاوەن پێداویستییەکان لە سلێمانی دابینکران و بڕیارە لەم مانگەدا شەش هەزار سەبەتەی خۆراک دابەشبکرێن.

بێستون جەبار، بەرپرسی نووسینگەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بۆ مانگی رەمەزان، شەش هەزار سەبەتەی خۆراک بە سێ جار لە 10 رۆژی یەکەم، دووەم و سێیەمی مانگ، دەگەیەندرێنە دەست خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ماڵە هەژار، کرێچی و کەمدەرامەتەکان لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان”.

وتیشی، “ئەمڕۆ 30 کورسیی کارەبایی بۆ 30 خاوەن پێداویستیی تایبەت، دابینکرا و دەگەیەندرێتە دەستیان بۆ کارئاسانیی کارەکانیان”.

بێستون جەبار، ئاشکرایکرد، “ئەو هاوکارییانە لەلایەن سەرمایەدارێکی سلێمانییەوە دابینکراون و داوا لە هەموو سەرمایەداران دەکەین هاوکاریی ئەو کەسانە بکەن کە پێویستیان بەهاوکارییە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share