سلێمانی.. دوو تۆمەتباری مامەڵەکردن بە چەکی بێمۆڵەت دەستگیرکران

بەشی پۆلیسی نەهێستنی تاوانی بەکرەجۆ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە مامەڵەیان بە چەکی بێمۆڵەتەوە کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەهەڵمەتەکانی پۆلیسی سلێمانی بۆ ڕێگریکردن لە مامەڵەکردن بە چەکی بێمۆڵەت و نایاسایی دوو تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی بەکرەجۆی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیرکران بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە چەکی نایاسایی و بێمۆڵەت.

بەپێی پۆلیسی سلێمانی لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوەبەسەر سێ چەکی بێ مۆڵەتدا.

هەردوو تۆمەتبار (ب. ک. م) لەدایکبووی 1997 و (و. م. ش) لەدایکبووی 1989 بەپێی ماددەی 21ی چەک ڕاگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share