میلان و خولی خەونەکان دووبارە بەیەکدەگەنەوە

پاش حەوت ساڵ دابڕان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، جارێکی دیکە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەشداری چالاکییەکانی وەرزی 2021-2022ی ئەم خولە دەکات.

کۆتاجار وەرزی 2013-2014 ڕۆسۆنێری بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای کرد، لە قۆناغی 16 بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی شکستیانهێنا و ماڵئاواییانکرد.

سەرەڕای دوورکەوتنەوەی یانە سوور و ڕەشەکەی ئیتاڵیا لەم خولە، بەڵام لەڕووی مێژووییەوە یەکێکبووە لەو یانانەی لە خولەکەدا باڵادەستبووە.

چامپیۆنزلیگ و میلان

ساڵی 2007 بۆ دواینجار میلان ناسناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، لەو سەردەمەدا خاوەنی پێکهاتەیەکی ناوازەبوو، گرنگترین یاریزانەکانی پێکهاتبوون لە: دیدا، کافو، نێستا، ماڵدینی، پێرلۆ، سیدۆرف، گاتوسۆ، کاکا، شیڤچینکۆ، ئینزاگی.

سەرەڕای دوورکەوتنەوەی لە ناسناوە ئەوروپییەکە، بەڵام لەڕووی ژمارەییەوە یەکێکە لە باڵادەستەکان بە چنینەوەی حەوت ناسناو، لەم بوارەشدا تەنها یانەی ڕیاڵ مەدرید بە 13 ناسناو پێشیدەکەوێت.

میلان ناسناوەکانی ساڵانی 1963،1969،1989،1990،1994،2003،2007ی بەدەستهێناوە، لە کۆی بەشدارییەکانیان لەم خولەدا 149 یارییان ئەنجامداوە، 125 بردنەوە، 64 یەکسانبوون، 60 دۆڕاندنیان تۆمارکردووە، 416 گۆڵیان تۆمارکردووە و 233 گۆڵیشیان لەسەر تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە لە نوێکردنەوەی بۆندی هێرشبەرە شوشەییەکە نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

سەركردەیەكی داعش لە هەولێر دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share