مان سیتی بۆندی فێرناندینیۆی نوێکردەوە

بەر لە کۆتاییهاتنی بۆندەکەی، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بۆندی فێرناندینیۆی بەرازیلی نوێکردەوە.

فێرناندینیۆ لە کۆتایی مانگی حوزەیران (ئەم مانگە) بۆندەکەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی کۆتاییدەهات، پێشوەخت و بەر لەو وادەیە ئیدارەی سیتینزس تاوەکو هاوینی 2022 گرێبەستیان بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە لەگەڵیدا نوێکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمی مان سیتیدا هاتووە، ” خۆشحاڵین بە نوێکردنەوەی بۆندی فێرناندینیۆ تاوەکو 2022، کاپتنی سیتی پێنوسی خستەسەر کاغەز و واژووی لەسەر گرێبەستێک کرد، بەهۆیەوە تاوەکو هاوینی 2022 لەگەڵماندا بەردەوام دەبێت، بەو شێوەیە مانەوەی لە یاریگای ئیتیحاد بۆ ساڵیکی دیکە درێژە دەکێشیت”.

فێرناندینیۆ تەمەن (36) ساڵ لە 2013وە بۆ یانە شینە ئاسمانییەکەی شاری مانچستەر یاریدەکات، تاوەکو ئێستا 350 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، توانیویەتی 24 گۆڵ تۆماربکات و 30 گۆڵ بڕەخسێنێت.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. خولەکانی ئیسپانیا لە مانگی ئاب دەستپێدەکەنەوە

بابەتی دواتر

بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما چەند پارێزگایەكی عێراقی خستە دۆخی پشووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share