مانچستەر یونایتد جگە لە سانچۆ سێ یاریزانی دیکە دەکڕێت

Dortmund’s English midfielder Jadon Sancho reacts during the German first division Bundesliga football match Borussia Dortmund v Mainz 05 on June 17, 2020 in Dortmund. (Photo by Guido KIRCHNER / POOL / AFP) / DFL REGULATIONS PROHIBIT ANY USE OF PHOTOGRAPHS AS IMAGE SEQUENCES AND/OR QUASI-VIDEO (Photo by GUIDO KIRCHNER/POOL/AFP via Getty Images)

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە میرکاتۆی هاوینی 2021 هەوڵ بۆ گواستنەوەی چوار یاریزان دەدات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد پلانیان داڕشتووە لە میرکاتۆی هاوینی 2021 پێکهاتەکەیان بە چوار یاریزانی گەورە و ناودار نوێبکەنەوە.

سەرەڕای لەدەستدانی ناسناوی یوروپا لیگ و بەدەستهێنانی پلەی دووەم لە ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ، بەڕێوەبەرانی یونایتد هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی جادۆن سانچۆی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەستپێکردووە و وەک داواکراوی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، سانچۆ تاکە بۆندی واژووکراوی ئولی گۆنار سۆڵشایەر نابێت، بەڵکو سێ یاریزانی دیکەش بۆ پێگەکانی هێرشبەری سەرەڕم و سەنتەری بەرگری داواکراون.

یەکێک لە داواکراوەکان ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدریدە، بۆ پێگەی هێرشبەریش ناوەکانی هاری کەین، ئێرلینگ هالاند، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیان دەستنیشانکردووە.

بابەتی پێشتر

لێدانە لە میلان.. ڕایۆلا دۆنارۆمای پێشکەشی یوڤی کردووە

بابەتی دواتر

نوێترین ڕێكارەكانی كۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنەوە چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share